لە کەناری ڕۆژئاوا ٣ فەلەستینی شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵەکانی فەرمی فەلەستین وەفا، سەربازەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خانوویێک لە کەمپی فاریعە لە باشووری شاری توباسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لە ئەنجامی هێرشەکەی بە چەک و سارۆخ ئەنجام درا ٣ کەس شەهید بوون.
دەستنیشان کرا، داگیرکەران دەستیان بە سەر تەرمی شەهیدەکاندا گرتوون و لەگەڵ خۆیان بردوون.
راگەیەندراوە کە تیمەکانی ئەمبولانسی فەلەستینی کە دوای کشانەوەی داگیرکەران چوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئەندامەکانی جەستە و شوێنەواری خوێنیان دۆزیوەتەوە.
دەوترێت رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر یانەیەکی وەرزشی لە نزیک ماڵە گەمارۆدراوەکە و دوو کەسی بە دیل گرت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.